مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێ
ھاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی به‌غدا مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی نارد".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، ته‌واوی ئه‌و بڕه پاره‌یه گه‌یشتووەته هه‌رێمی كوردستان، كه پێویسته مانگانه حكوومه‌تی عێراق وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات، كه بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره".
لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانیشەوە، نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووە: "بڕیاره ئەمرۆ پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كه بڕی 42 ملیار دیناره، دابه‌ش بكرێت، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا پاره‌ی جووتیارانی دهۆك و سلێمانی دابه‌ش كراوه، كه 11 ملیاری هی ساڵی رابردووه و 30 ملیار دیناریشی هی ساڵی 2016یه، كه ئه‌مه‌ش 12%ی پاره‌ی جووتیارانه ده‌درێت و ئه‌وه‌ی دیكەشی لای حكوومه‌تی عێراق ماوه".
K24
