به‌غدا نرخ و بڕى وه‌رگرتنى گه‌نمى ئه‌مساڵى جوتیارانى كه‌مكرده‌وه
شاڵاو جه‌مال،به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى سلێمانى له لێدوانێكدا ڕاگه‌یاند: "له نوێترین بڕیارى حكوومه‌تى عێراق تایبه‌ت به وه‌گرتنى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان،بۆ ئه‌مساڵ بڕیارى داوه كه ته‌نیا 323 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌ربگرێت،له‌كاتێكدا كه ساڵى ڕابردوو 442 هه‌زار تۆنى وه‌رگرت،به‌و پێیه ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 120 هه‌زار تۆن به‌به‌راورد به ساڵى ڕابردوو كه‌مده‌كرێته‌وه ".
گوتیشى: "ئه‌و بڕیاره زیانێكى زۆر به‌ر هه‌رێمى كوردستان و جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت چونكه تواناى به‌رهه‌مهێنانى زۆر له‌و بڕه‌یه‌ى هه‌یه".
شالاو جه‌مال ڕونیشیكرده‌وه كه به ڕاوێژى هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕیار درا كه ئه‌و بڕه گه‌نمه‌ى كه به‌غدا له هه‌رێمى وه‌رده‌گرێت به‌وشێوه‌یه دابه‌ش بكرێت:-پارێزگاى هه‌ولێر: 100 هه‌زار تۆن ، سلێمانى 80 هه‌زار تۆن ، دهۆك 108 هه‌زار تۆن ، هه‌ڵبجه 18 هه‌زار تۆن ، گه‌رمیان 17 هه‌زار تۆن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى سلێمانى ئاشكراشى كرد كه بڕیاردراوه كه نرخى وه‌رگرتنی گه‌نم به‌به‌راورد به ساڵى ڕابردوو كه‌مبكرێته‌وه ، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمى نووسراوه‌كه‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه بزانین نرخه‌كه چه‌نده و چه‌ند كه‌مكراوه‌ته‌وه .
bas news-
