سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش قبووڵی كردووە ببێته ركابه‌ری ئه‌ردۆغان
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستە پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا له‌سه‌ر یه‌ك كاندید رێك نه‌كه‌وتوون بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، بۆیه پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، به ته‌نیا كاندیدی خۆی ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌هێزترین كه‌سایه‌تیش سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشه.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، تاوه‌كو ئێستە پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان بڕیاریان داوه به ته‌نیا بچنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه هه‌ده‌په‌ش به كاندیدێكی خۆی كێبەركێی بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ركۆماری توركیا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ده‌په چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و له‌وێدا كه‌سایه‌تییه‌ك كاندید ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ده‌په پێی باش بووه له گه‌ڕی یه‌كه‌مدا له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په و پارتی باش و سه‌عاده‌تدا یه‌ك كاندیدیان هه‌بێت بۆ ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێك نه‌كەوتوون، بۆیه هه‌ده‌په‌ش به جیا كاندیدی خۆی ده‌بێت.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یامێكی ناردووه و له‌وێدا باس له كاندیدبوونی خۆی ده‌كات له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی. ئه‌و پێی خۆشه ببێته كاندیدی هه‌ده‌په و له‌و رووه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له گه‌ڕی یه‌كه‌م هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی نه‌یتوانی 50+1 به ده‌ست بهێنێت، ئه‌وكات له گەڕی دووه‌م هه‌ده‌په به نیازه پشتگیری له كاندیدی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان بكات، نه‌ك كاندیدی ئاكپارتی و مه‌هه‌په كه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه.
جه‌هه‌په به‌نهێنی له‌گه‌ڵ پارتی باش و سه‌عاده‌تدا كۆبووه‌ته‌وه تا بتوانن به یه‌كه‌وه ستراتیژیه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دابڕێژن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێك، بۆیه هه‌ده‌په ستراتیژیه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆی ئاماده كردووه، ئه‌ویش كاندیدكردنی كه‌سایه‌تییه‌كی به هێزه بۆ ركابه‌ری ئه‌ردۆغان، كه تاوه‌كو ئێستە ناوی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیش كه‌وته گه‌ڕی دووه‌م، ئه‌وكات پشتگیری له كاندیدی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن.
تاوه‌كو ئێستا هیچ لەمپه‌رێكی یاسایی له‌به‌رده‌م سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش نییه تا نه‌توانێت ببێته كاندیدی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، كه بڕیاره 24_6_2018 ئه‌نجام بدرێت.
bas news-
