نێچیرڤان بارزانی: بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌ی كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوێكى گرینگ و به‌نرخه
لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وته‌یه‌كى پێشکەش کرد و تیایدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لە بەشداریکردن لە ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ده‌ستخۆشى و پێشوازیی گەرمی له‌و بڕیاره کرد و بە هه‌نگاوێكى گرنگ و به‌نرخی لەقەڵەم دا و هیوای خواست پڕۆژەکە بە سه‌ركه‌وتوویی، له كاتى دیاریكراوى خۆیدا ته‌واو ببێت.
بنیاتنانى كۆمه‌ڵگه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ئه‌مه‌ریكاى له هه‌ولێر كه یه‌كه‌م كونسولخانه‌یه باڵه‌خانه‌ى تایبه‌تى خۆى لە هەولێر دروست ده‌كات، بە نیشانه‌ى بڕوا و متمانه‌ى ئه‌مه‌ریكاى به ئێستا و ئاینده‌ى گه‌شى هه‌رێمى كوردستان وەسف کرد و گوتی: "ئەوە ده‌رخه‌رى خواست و ئاره‌زووى ئه‌مه‌ریكایه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییانه‌ى کە هەیەتی له‌گه‌ڵ عێراقى فیدرالدا."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا کرد و گوتى: "په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندیى تازه نین و چه‌ند قۆناغێكیان ده‌رباز كردووه". لەو بارەیەوە، ڕاپه‌ڕینى ساڵی (١٩٩١)ی گه‌لى كوردستانی به‌بیر هێنایەوە کە ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى گه‌لى كوردستان، له ڕیزى پێشه‌وه‌ى دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام بوو و بووه هۆی پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان لەوکاتەدا.
دووپاتیشی كرده‌وه كه تا قۆناغى ڕووخاندنى ڕ‌ژێمى به‌عس و شه‌ڕى دژى داعش و شكاندنی، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیى باشى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه و بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى، یارمه‌تى داوه و پشتگیریی هەرێمی کوردستانی كردووه. هەربۆیە بەڕێزیان، دروستکردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تازه‌ى بۆ كونسووڵخانه‌ی ئەمریکا له هه‌ولێر، بۆ به‌رده‌وامیى كاروانى ئه‌و پێوه‌ندییانه گەڕاندەوە و هیوای خواست ببێته هاوبه‌شییه‌كى گرنگ، ستراتیژى و درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
سەبارەت بە پاڵپشتییە بەردەوامەکانی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، بەڕێز سەرۆک وەزیران گوتی: "گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ڕێزه‌وه له په‌یوه‌ندى و هاوكارى و پشتگیرییه سیاسى و سه‌ربازى و مرۆییه‌كانى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمه‌ریکا ده‌ڕوانن، به بایه‌خه‌وه خوازیارى ئه‌وه‌ن له بوارى سیاسى، ئابوورى، بازرگانى، زانستى، كولتوورى و هه‌موو بواره‌كانى دیكه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندیى تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت، وه‌ك چۆن له هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه تاكو به هه‌مان شێوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهاندا هه‌بێت."
kdp-
