چالاكانی سلێمانی: ته‌نیا پارتی ده‌توانێت زامنی وه‌رگرتنی مافه‌كانی گه‌له‌مه‌كان بێت
ئه‌وین حەمه‌ئه‌مین، ڕۆژنامه‌نووسی شاری سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هاووڵاتیانی سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی 15/5دا ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ن بۆ په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ئیدی هاووڵاتیان بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه، کە ته‌نیا پارتی ده‌توانێت زامنی ده‌سكه‌وته‌كانی كوردستان بێت له به‌غدا و له‌سه‌ر ئاستی دنیای ده‌ره‌وه‌ش".
حەمه‌ئه‌مین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهاندا ده‌وری هه‌یه وه ئه‌وه ئه‌و حزبه‌یه ده‌توانێت هاوکێشە ئیقلیمی و ناوخۆییه‌كان به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان بگۆڕێت، بۆیه تا پارتی به‌هێز بێت، پێگه‌ی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهان به‌هێز ده‌بێت".
ناوبراو ده‌ڵێت: "به ڕای من ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له هه‌ڵكشاندایه، هاووڵاتیان متمانه‌ی خۆیان به لیستی پارتی و كاندیدانی ئه‌و حزبه ده‌ده‌ن".
چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، كه له دوای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی تازه له لایه‌ن هاووڵاتیانی عێراق و كوردستانەوە، له په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری نوێ بۆ عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێن".
ئارام عه‌لی، به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هاووڵاتیان سەیری ئه‌دا و كاری پارتی و كاندیدانی ئه‌و حزبه و حزبه‌كانی تر ده‌كه‌ن، كه چۆن پارتی و نوێنه‌رانی ئه‌و حزبه هه‌میشه بوونه‌ته قه‌ڵخانی پاراستنی ده‌ستكه‌وت و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نانەت ئه‌وه پارتییه هه‌میشه چووه‌ته ژێرباری هه‌موو ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كوردستان بوونه‌ته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری كردوون".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئه‌وانه‌ی ڕكابه‌رایه‌تیی پارتی ده‌كه‌ن زۆرترین قسه ده‌كه‌ن و كه‌مترین كرداریان هه‌یه، بۆیه له سلێمانی حزبه‌كان متمانه‌ی هاووڵاتیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ئێستا پارتی له سلێمانی له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه له هه‌موو كات باشتره، دڵنیاشین پارتی كورسییه‌كانی له سنووری سلێمانی زیاد ده‌كات، هاووڵاتیان به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و حزبه و سه‌رۆكه‌كه‌ی، كه هه‌میشه له به‌ره‌ی گه‌لی كوردستان بوون".
ناسك سه‌عید چالاكی بواری مافه‌كانی ئافره‌تان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بۆیه من ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌م كه ده‌زانم ته‌نیا نوێنه‌رانی پارتین ده‌توانن ببنه زامنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له عێراق".
ناوبراو ده‌ڵێت: "ئه‌وه پارتییه هه‌میشه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌سه‌ربه‌خۆییی كوردستانیشه، من نوێنه‌رێك ده‌نێرمه به‌غدا له هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه داوای سه‌ربه‌خۆییی میله‌ته‌كه‌مان بكات، نه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك بڕوات له به‌غدا خزمه‌ت به عه‌ره‌ب و شیعه‌ی عێراقی بكات".
kdp-
