ڕەوەندی کورد بۆ پاڵپشتیی لیستی ١٨٤ کۆ بوونەوە
له میانى به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌كانى هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندى كورد و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شارى دیساواى ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌واداران و ئه‌ندامانى پارتى و ڕه‌وه‌ندى كورد له‌و شاره ئه‌نجام دا، به سه‌رپه‌رشتیى ڕێكخراو و ناوچه‌كانى پارتى له ئه‌ڵمانیا.
هێمن هه‌ورامى له كۆبوونه‌وەکەدا بۆ ئاماده‌بوان پرسى به‌شداریى ڕه‌وه‌ندى كورد و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى و به‌شدارییان بۆهه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق له ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ڕوون كرده‌وه و به پێویستى زانى سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان به‌شدار بن له‌م پرۆسه‌یه‌دا و له ده‌نگدانیان به كاندیدانى لیستى 184ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له پێناو مانه‌وه‌ى كوردستان به به‌هێزى و یه‌كگرتوویى و پارێزراوى، پێویسته كوردستانیان ده‌نگ به پارتى بده‌ن، ئه‌و پارته پارێزگارى له خاك و سه‌روه‌رییه‌كانى كوردستان ده‌كات .
كۆبوونه‌وه‌كانى هێمن هه‌ورامى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شاره‌كانى ئه‌وروپا درێژه‌ى ده‌بێت له ڕۆژانى داهاتوودا به مه‌به‌ستى ڕوونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌شداریی كوردستانیان له‌مهه‌ڵبژاردنه‌دا و ده‌نگدان به كاندیدانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به لیستی ژماره 184.
kdp-
