بڵند ئیسماعیل: له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر خه‌ڵك ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ن
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، بڵند ئیسماعیل، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو لقی 16ی پارتی ده‌ستمان به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه و ڕۆژانه‌ش كۆڕێك، یان دوو كۆڕی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌موو ئۆردووگاکان و ئه‌و شوێنانه‌ی دانیشتوانی زۆره ساز ده‌كرێت و له‌م حه‌فته‌یەدا نزیكه‌ی10 كۆڕی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كرێت و حه‌فته‌ی داهاتووش كۆڕی گه‌وره‌تر ساز ده‌كرێت بۆ ناوچه‌كانی بنه‌سڵاوه و خه‌بات و ناوچه‌كانی دیكه، كه ڕه‌نگه له هه‌ر كۆڕێكدا نزیكه‌ی دووهه‌زار كه‌س ئاماده بێت."
بڵند ئیسماعیل گوتی: "سه‌ره‌تا ساردییه‌ك به خه‌ڵكه‌وه دیار بوو، به‌ڵام دوای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵك جۆش و خرۆشی پێوه دیاره و ئێستا به‌رده‌وام ده‌چن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان، چونكه له بنكه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان تا هه‌شتی شه‌و له‌وێن بۆ ئه‌وه‌ی كارتی خۆیان وه‌رگرنه‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات و ده‌نگیش بۆ لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ن."
ئیسماعیل ڕوونیشی كرده‌وه: "ناکرێ پێشبینیی ئه‌نجامه‌كان بكرێت، به‌ڵام ئه‌نجامی باش بۆ پارتی ده‌بێت و ده‌نگه‌كانی ئێمه زیاد ده‌كات و ئێمه‌ش بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كانی خۆمان كار ده‌كه‌ین، چونكه مه‌والیدی نوێش ئه‌م جاره ده‌توانن ده‌نگی خۆیان بده‌ن و ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته ده‌نگده‌ر له چوار ساڵی ڕابردووودا. ئه‌و لیستانه‌ی دروستیش بوونه ده‌نگی پارتی كه‌م ناكه‌ن و كاریگه‌رییان نابێت و ده‌نگه‌كانی پارتی دیاری كراون و هه‌ر كادیرێكی پارتی عاجزیش بێت، ده‌نگ به حزبی دیكه نادات و ده‌نگی بۆ پارتییه."
kdp-
