سلێمانی.. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی و داواکاریی گشتی بۆ چارەسەری کێشەی پۆلیسی پاسەوانی کۆبوونەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیریكردن له‌داواكاریی پۆلیسه‌كانی به‌شی پۆلیسی پاسه‌وانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مرۆ 2018/4/23، عەمیدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ تەها عەبدولكه‌ریم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌ری به‌ش و ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی سلێمانی، سه‌ردانی پۆلیسه مانگرتووه‌كانی كرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، جارێكی تر پشتیوانی له‌داواكارییه‌كانیان كرد‌و به‌ڵێنی پێدان كه وه‌ك چۆن پێشتر له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و هاوتاكردنی مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌مه‌ودواش به‌هه‌مانشێوه له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌رو خۆی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ر هێڵه تا مووچه‌كانیان چاك بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا پۆلیسه مانگرتووه‌كانیش به‌ڵێنیاندا كۆتایی به‌مانگرتن‌و گردبونه‌وه‌كانیان بهێنن و ده‌ستخۆشیان له‌بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگایی سلێمانی كرد بۆ پشتیوانی و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ پۆلیسی پاسه‌وانییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی داواكاریی گشتیی سلێمانی كۆبووه‌وه و تاوتوێی گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویسته‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی داواكاریی و كێشه‌ی پۆلیسه‌كانی به‌شی پۆلیسی پاسه‌وانی.
باسنيوز
