لە هەولێر باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی پۆستەری کاندیدانی حزبەکەیان دەدڕێنن
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 23/4/2018 لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ لە شاری هەولێر، گفتوگۆ لەبارەی دڕاندنی پۆستەرەکانی کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە.
هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی و سەرکردەکانی یەکێتی لە هەولێر زانیاریی تەواویان لەسەر ئەوە هەیە کە کەسانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، بە مەبەستی ئیحراجکردنی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و خزاندنی بۆ ململانێیەکی نائاسایی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم کارەیان کردووە و ”هەموو هەوڵێکیش بۆ ئەم مەبەستە دەدەن“.
سەرچاوەکە گوتیشی کە بەڵگە لەبەردەستی کۆسرەت ڕەسوڵ و سەرکردەکانی هەولێری یەکێتی هەیە، کەسانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لە هەولێر پۆستەری کاندیدانی حزبەکەیان دەدڕێنن.
باسنیوز
