گوتەبێژی هاوپەیمانێتییەکەی بەرهەم ساڵح یەکێتی بەدرۆ دەخاتەوە
لەبارەی ئەو قسانەی کە بەرپرسانی یەکێتی دەیکەن و تێیدا باس لە بوونی موڵک و ماڵی یەکێتی لای بەرهەم ساڵح و یەکێتییەکانی سەر بە بەرهەم ساڵح دەکەن، د. ڕێبوار کەریم، گوتەبێژی "ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری" ڕایگەیاند: "ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نییە، باشە چۆن دەبێ حزب پارەی خەڵکی لابێت و بیدات بە ئەم و ئەو، ئەوەش دەبێتە دانپێیدانان بۆ ئەو قسەیەی کە ئێمە گوتمان، پارەی میللەت بەکار دەھێندرێت بۆ کاری حزبی، ئەوەش شتێکی زۆر خراپە".
گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەی بەرھەم ساڵح ڕاشی گەیاند: "وەڵامی ئێمە بۆ ئەو قسانەی دەکرێن، ئەوەیە ھیچ شتێکی ھیچ لایەنێکمان لەلا نییە، نووسراوەکەی دلێری سەید مەجید، بەرپرسی دارایی یەکێتیش ئامادەیە کە دەڵێت، بەرھەم ساڵح ھیچ شتێکی یەکێتی لەلا نییە، ئەگەر ئەوان ھەر شتێکیان ھەیە، دادگا ھەیە و با لە ڕێگای دادگاوە بیگرنەبەر".
باسنیوز
