ئۆفیسی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان: راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی حکومەتی هەرێم کردووە لە چەند بابەتێکی گرنگ وەک پێشوازی کردن لە ئاوارە و پەنابەران
لەم بارەوە ئۆفیسی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: رۆژی 20/4/2018 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە جیهان بڵاوکردەوە، سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستانیش تێبینی و سەرنجی خۆیان خستۆتە روو لە بارەی چەند پرسێکی تایبەت لە بارەی یاساکانی خۆپیشاندان، رەوشی کەمایەتییە ئاینییەکان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی داعش، ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین، رەوشی بنکەکانی دەستگیر کردن، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێکی گرنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لەم رووەوە و ستایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لە چەند بابەتێکی گرنگ وەک پێشوازی کردن لە ئاوارە و پەنابەران.
لە بارەی خۆپیشاندانەکان، لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆپیشاندان هەیە کە بە یاسای (ڕێکخستنی خۆپیشاندان) ژمارە (١١)ی ساڵى (٢٠١٠) ناسراوە، بەپێى ئەم یاسایە خۆپیشاندان مافێکى یاسایى و دەستوورییە، بۆیە هەر خۆپیشاندانێک لە هەرێمى کوردستان ئەنجامبدرێت، پێویستە مۆڵەت وەربگیرێت بۆ ئەنجامدانی.
خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەرێم مۆڵەتی یاساییان نەبووە و بەشێک لە خۆپیشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس. سەرەڕای ئەمەش دەزگا ئەمنییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ خۆپیشاندەران کردووە، بۆئەوەی خۆپیشاندانەکە لە مەبەستی سەرەکی خۆی دوورنەکەوێتەوە، چونکە چەند لایەنێکی سیاسی هەوڵیانداوە سوود لە داوا ڕەواکانی خەڵک بە گشتی و بەتایبەتی چینی مامۆستایان وەربگرن و خۆپیشاندانی مامۆستایان بە لاڕێدا ببەن بۆ مەبەستی سیاسی خۆیان.
هەروەها ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دراونەتە دادگا بە تۆمەتی ئەوەی کاری تێکدەرانەیان ئەنجامداوە، خودی خۆپیشاندانەکەش مۆڵەتی یاسایی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم ئامادەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هەر پێشێلکارییەک کە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران ئەنجامدرابێت.
ئازادی رۆژنامەگەری و ڕاگهیاندن و ڕادهربڕین به پێی یاسا رێکخراوه لە هەریمدا بۆیە به سهدان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و تهلهفزیۆن ههن له ههرێمی كوردستان كه بهپێی ڕێوشوێنی تایبهت مۆڵهتی كاركردنیان ههیه و مافی ڕۆژنامهنووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه. له كاتی بوونی ههر حاڵهتێك كه دژ به ڕێنماییهكانی ڕۆژنامهگهری له ههرێمی كوردستان و پێشێلكردن بێت یان بچێته خانهی تهشهیر و ناوزڕاندن ئهوا كار به یاسای سزادانی عێڕاقی ژماره (111)ی ساڵی 1969ی ههمواركراو دهكرێت.
داخستنی چەند کەناڵێکی راگەیاندن بە بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم بووە وبەم پێیەش بڕیاری داخستنی چەند کەناڵێکی دەرکرد. بە هۆی هاندانی توندوتیژی بە مەبەستی درووستکردنی پشێوی و شڵەژاندانی خەڵک و تێکدانی ئارامی و سەقامگیری و بەپێی یاسایی نەهێشتنی تیرۆر، هاندانی خەڵک و نانەوەی پشێوێ ڕێگاخۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدرانە.
دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و دادگایی کردنیان یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی پێکراوە. ئاشکرایە بەشی ھەرەزۆری راگوێزراوان لە رێگای ساترەکانی پێشمەرگەوە روویان لە ھەرێم کردووە، بەڵام لە ساتر ھیچ جۆرە لێکۆڵینەوە و وردبوونەوەیەک لە ناوەکاندا ناکرێت و سەنتەرەکانی پێشوازی فلتەری یەکەمە بۆ جیاکردنەوەی ناوەکانیان و پێویستە وردبینی لە زانیارییەکان بکرێت. پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە سەنتەرەکانی پێشوازی تەنھا تۆمارکردنی زانیاری و پرسیارکردنە لە ناو و شوێنی نیشتەجێبوونیان و بە شێوەیەکی ئاشکرا بە بەر چاوی خەڵک و رێکخراوەکانەوەیە پرسیار و وردبینیەکە ئەنجام دەدرێ. دواتر ئەو زانیاریانەی کە لە راگوێزراوان وەرگیراوە بۆ سەرچاوەکانی زانیاری دەنێردرێن بۆ دڵنیا بوون لە راستی و دروستییان، دوای دەستگیر کردنی کەسانی گومانلێکراو یان داواکراو کەسوکاریان لە دەستگیرکردن و تۆمەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە ،ماوەی مانەوەیان لەلایەن ئاسایش تەنھا (٢٤) کاتژمێر بووە ئەگەر دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتبێت کە پەیوەندییان بە تیرۆریستانەوە ھەیە ڕەوانەی دادگای تایبەت کراون و ئەگەر ھیچ بەڵگەیەکی درووستیان لەسەر نەبێت ئەوا ئازاد کراون.
لە هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٠٦ کە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تۆقاندن (تیرۆر) ناسراوە پەیڕەو دەکرا، ئهو یاسایه تا ١٦/٧/٢٠١٦ كاری پێکرا. بەڵام ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ دادگایی کردنی ئەو کەسانەی بە کاری تیرۆریستییەوە تێوەگلاون کار بە یاسای ژمارە (٢١)ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان و یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموار کراو دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتی لایەنە ئەمنییەکان چەند رێوشوێنێکی تایبەت دەگرنە بەر لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی گومانی پەیوەندی کردنیان بە داعشەوە لێدەکرێت و ئەوانەی کە دەستگیر دەکرێن هەموو مافێکیان هەیە وەک سەردانی کردن و بوونی پارێزەر هەروەها کەسوکاریشیان لە دەستگیرکردنیان ئاگادار دەکرێنەوە.
لە بارەی یەکسانی و پاراستنی مافەکانی ئافرەتان لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حكوومەتی هەرێم ئەوەی لە توانایدا بووە لە رێگەی دامەزراوە و ریكخراوەكانی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان كردوویەتی بۆ ئەوەی دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كەم ببێتەوە و بەرەو نەمان بچێت، هەروەها بەردەوام هاوكاریی ئەو ئافرەتانەیشیان كردووە كە روویان لە شەڵتەرەكان كردووە بە جۆرێك كە لە ماوەی رابردوودا بە سەدان ئافرەت روویان لە شەڵتەرەكانی داڵدەدان كردووە و پاش هاوكاریكردنیان لەلایەن شەڵتەرەكانەوە و چارەكردنی بەشێکی زۆری كێشەكانیان بەشێکی زۆریان كەسیان شەڵتەرەكانیان جێ هێشتووە.
حکومەت زەوییەکی فراوانی تەرخان کردووە بۆ ئەوەی بکرێتە بینایەی بۆ شەڵتەری ھەولێر و نەخشەکەشی ئامادە کراوە، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان دواکەوتوون و لە ئیستادا دراوە بەچەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی ھەروەھا لە شەڵتەرەکان دایەنگا کراوەتەوە بۆ ئەو ئافرەتانەی کە منداڵیان لایە. لەم دایەنگایە توێژەری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەری بەشەکە سەرپەرشتییان دەکەن. ئەو منداڵانە تا تەمەنی ٥ ساڵ لەگەڵ دایکیان دەبن و ھەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین دەکرێت لە شەڵتەر، بەڵام لە دوای ٥ ساڵی لەدایکیان جیا دەکرێنەوە لەرێگەی پۆلیسی نەوجەوانانەوە رەوانەی خانەی منداڵان دەکرێن.
هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناویەتی بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ بەڵام ئاستەنگ و گرفتی زۆر بۆ حکومەت درووستبووە گرنگرینیان گرفتیی ئابووری بۆتەوە، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەماهەنگی و هاوکاری کردن لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ خستنە رووی راستییەکان و دەرخستنی ئەو هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناویەتی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پابەند بوون بەو پرەنسیپە کار پێکراوەکان لەم بارەوە لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەڵامێکی تێروتەسەلی راپۆرتی ناوبراو دەدەینەوە.
ئۆفیسی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
23/4/2018
ئا .خليل بله يي
