پێشمەرگەیەكی دێرین كۆچی دوایی كرد

پێشمەرگەیەكی دێرین كۆچی دوایی كرد
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە مامۆستا محەمەد حەسەن مەنگوڕی نووسەر و شاعیر و پێشمەرگەی دێرینی كوردستان كۆچی دوایی كرد.


محەمەد مەنگوڕی لە دوای شۆڕشی 14ی گەلاوێژی 1958ەوە لە ڕێكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رواندز خەباتی كردووە. هاوڕێی شەهیدان يوسف دەرگەڵەیی و تەحسین دەرگەڵەیی بووە.


مەنگوڕی لە ڕووی ئەدەبیەوە دەستێكی باڵای هەبووە، لە ساڵی 1972ەوە لەگەڵ هەریەك لە عیزەدین فەیزی، حەمەکەریم هەورامی، کەریم شارەزا، عەزیز گەردی، جەمیل رەنجبەر و مەدحەت بێخەو دەستەی نووسەرانی گۆڤاری نووسەری نوێ بووە، كە کۆمەڵە بەرهەمێکی ئەدەبی بوو، یەکێتی نووسەرانی کورد - لقی هەولێر دەریدەکرد.


محەمەد مەنگوڕی دوای ئەوەی دەچێتە نێو رێزەكانی یەكێتی، لە ساڵی 1975دا دەبێتە مامۆستای خولی كادیران لە زینوێ شێخی، ئەو كاتە ئەندامی دەستەی رۆشنبیرانی ڕێكخستنی یەكێتی بووە. لە دوای راپەڕینی بەهاری 1991ەوە لە مەڵبەندی سێی یەكێتی درێژەی بە كاری سیاسی داوە.
bas news-
Top