گەنجان: لیستی 184ی پارتی، لیستی بەدەستهێنانی دەستكەوتەکانە بۆیە دەنگی پێ دەدەین

گەنجان: لیستی 184ی پارتی، لیستی بەدەستهێنانی دەستكەوتەکانە بۆیە دەنگی پێ دەدەین
تا دێت پشتگیریی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ لیستی ژمارە 184ی پارتی و كاندیدەكانی فراوانتر دەبێت و، گەنجان و لاوانیش لە سۆران دەڵێن: "پارتی بە هەموو هێزەوە كار بۆ پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەكان دەكات و، تاكە لیستە بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر، بۆیە دەنگی پێ دەدەین".

لە بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتیدا هاتووە، عێراق ئەو كاتە سەركەوتوو دەبێت كە حكوومەتی فیدراڵی رێز لە دەستوور و فیدراڵیزم و دەسەڵاتی یاسا و فرەڕەنگیی هەموو پێكهاتاكان‌ بگرێت كە لەو وڵاتەدا دەژین، كاندیدانی پارتییش لەو خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراقدا، بە هەموو هێزەوە كاریان بۆ پاراستنی مافەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و، كاندیدانی ئێستایش بەڵێنی جێبەجێكردنی تەواوی ماددە دەستوورییەكانی عێراق دەدەن.

رێناس هاشم، كە لاوێكی سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "كاندیدەكانی پارتی لە خولەكانی پێشوودا سەلًماندیان كە تاكە كاندیدن نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەلی كورد دەكەن و بۆ پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەكان، هەمیشە بەرگرییان كردووە، ئەوانەی ئێستایش زۆر باشن و هەوڵ دەدەن مافەكانی كورد دەستەبەر بكەن".

هۆدڵ سەعدییش گەنجێكی دیكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارتی هەوڵ دەدات قەوارەی هەرێمی كوردستان بمێنێتەوە و بەهێزتر بێت، چونكە ئەگەر پارتی نەبووایە، قەوارەی هەرێمی كوردستان ئێستا نەدەما و كورد ئێستا لە قۆناغێكی دیكەدا دەبوو، بەڵام پارتی رووبەڕووی دوژمنەكانی كورد بووەوە و نەیهێشت دەست بۆ سەروەرییەكانی هەرێمی كوردستان درێژ بكەن".

نەزمی كەریمیش كە گەنجێكی مێرگەسۆرە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "پارتی خزمەتی بە هەموو چینوتوێژەكان كردووە و، بۆ یەك جاریش ئامادە نەبووە سازش لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكات و هەمیشە خۆی بە داكۆكیكارێكی سەرسەختی گەلی كورد زانیوە، هەر ئەوەیش وای كردووە كە جەماوەری پارتی رۆژ بە رۆژ زیاتر بێت، بۆیە وەكوو گەنجێكی مێرگەسۆر بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە لیستی پارتی دەكەم و رۆژی هەڵبژاردن دەنگم بۆ ئەو لیستەیە".

محەممەد جەلال، كە گەنجێكی دیكەی ناوچەكەیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كردەوە: "پارتی هەمیشە لە سەنگەری بەرگریی نیشتمانیدا بووە و، هەوڵی داوە یەكڕیزیی گەلی كورد بپارێزێت و زۆرترین قوربانیی لە پێناو ئەو دۆسیەیەدا بە كوردستان بەخشیوە، هەمیشە خۆی كردووەتە قوربانی بۆ پاراستنی سەروەرییەكانی وڵات، هەر بۆیە وەكوو گەنجێك دەنگم بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە".

رێبوار ستار، گەنجێكی دانیشتووی سۆرانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "پارتی هەموو كاتێك بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی سەروەرییەكان بۆ پارتی دەگەڕێنەوە، بۆیە داوا لە كاندیدەكانی لایەنەكانی دیكە دەكەم كە چوونە بەغدا، وەكوو كاندیدەكانی پارتی شەڕ لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، نەك خۆیان بفرۆشن، لەگەڵ ئەوەی داوا لە خەڵكی كوردستان بە تایبەت لە گەنج و لاوان دەكەم، رۆژی هەڵبژاردن روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".
kdp-
Top