هەدەپە سەڵاحەدینی دەمیرتاش بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید دەکات

 هەدەپە سەڵاحەدینی دەمیرتاش بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا کاندید دەکات
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی ئەو حزبەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، کاندید کرد.



ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2018، زیاد پیر، پەرلەمانتاری شاری دیاربەکری هەدەپە، بە میدیاکانی تورکیای راگەیاند، کە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، سڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی هەدەپەیان، بۆ سەرۆکایەتی کاندید کردووە.



سڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، بە کۆمەڵێک بیانوو، کە 11 سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، لە بەرواری 4\11\2016وە دەستگیرکراوە.

بڕیاریە رۆژی 24\6\2018، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی تورکیا، ئەنجام بدرێت








باسنيوز
Top