وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، ئاگاداری گشت لایەنەکان دەکاتەوە، کە پۆستەر لە دیواری قوتابخانەکان نەدەن، ئەوەی خستووەتەڕوو: ”ئاگادارى هەموو لایەک و بەتایبەت پاڵێوراوانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە هەرێمى کوردستان دەکەینەوە کە کەس بۆى نییە وێنە و پۆستەرەکانى هەڵمەتى هەڵبژاردن لە دیوارى قوتابخانەکان بدات“.
وەزارەتی پەروەردە، لە راگەیاندراوەکەدا، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە بە پێچەوانەوە ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر لێدانی پۆستەر لە قوتابخانەکان دەگیردرێتە بەر.
باسنيوز
