هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 22\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە: ”ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌وا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیستا ئه‌و لۆده‌ی پیش‌تر له‌سه‌ر بەڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌بوو، نه‌ماوه و كاره‌كان ئاسایی بۆته‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ جۆره‌كانی بارهەڵگر و كرێ، بۆیه بڕیار درا كه له ئه‌مڕۆه‌وه راییكردنی مامەڵه‌ی ئه‌م دوو جۆره ئوتومبێله ته‌نیا له‌كاتی ده‌وامی ئاسایی بێت“.
هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە کاتەکانی کارکردن، بۆ ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە، لە كاتژمێر 8ی به‌یانی تاكو 3ی پاش نیوەڕۆ، بەڵام سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت، هه‌ر وه‌كو پێشتر تاكو كاتژمێر 5ی ئیواره به‌رده‌وام دەبێت.
باسنيوز
