مەسرور بارزانی: لەسەر بنەمای مافە دەستوورییەکانمان مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکەین
بەپێی راگەیەندراوێک، رۆژی 22/4/2018، مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له خاتوو جوانه لاونس، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا له عێراق و شاندێکی یاوه‌ری كردووە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، مەسرور بارزانی و جوانە لاونس تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و کانبێرا، هەڵبژاردنی عێراق و پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کردووە.
مەسرور بارزانی وێڕای هیوای سەرکەوت بۆ باڵیۆزی نوێی ئوستڕالیا لە عێراق، سوپای ئەو وڵاتەی کردووە بۆ هاوکارییەکانی، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێشکەشی کردووە.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە بەپێویستی زانیوە رێز له داخوازی و مافی گشت پێكهاته‌كانی عێراق بگیردرێت و رایگەیاندووە، هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه و ره‌چاوكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئاینده ده‌كات نه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كان.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەکەی
”به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵی هه‌رێمی كوردستان“ و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا.
جگە لەم تەوەرانە، مەسرور بارزانی و خاتوو جوانە لاونس هەڕەشە و پەلامارەکانی چەکدارانی داعشیان خستووەتە بەر باس، کە لەم دواییانە لە سووریا، عێراق و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان دەستیان پێ کردووەتەوە.
باس‌نیوز
