پارەی هاندانی بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی خەرج دەکرێت

 پارەی هاندانی بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی خەرج دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رای دەگەیەنێت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی نووسراوەكەیان سەبارەت بە خەرجكردنی پارەی هاندانی بەشێك لە كارمەندانی وەزارەتەكەیان ڕادەگەیەنێت.

ئەرجومەن تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا رای دەگەیەنێت بەشێك لە فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەكەیان، كە بریتین لە فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری، داهات، تەجاوز (زیادەڕۆیی)، جێبەجێكاری پڕۆژەكان و ئەو فەرمانبەرانەی زیاد لە پێویست كار دەكەن، ئەو پارەیە دەیانگرێتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پڕۆژەكە دەبڕیوە و وەزاەرتی شارەوانیش نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە و وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی بڕیار لەسەر جۆر و بڕی پارەكە دەدەن".

بەپێی زانیارییەكان بڕیاری پێدانی پارەی هاندان بە بەشێك لە كارمەندانی وەازرەتی شارەوانیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی خەرجكردنی پارەی هاندانە لە بەشێك لە وەزارەتەكانی دیكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا".











باسنیوز
Top