هه‌ولێر.. خولێک بۆ کارمەندانی تاقیگەکانی پشدە و بتوێن کرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە بە مەبەستی به‌رزكردنه‌وه و زیادكردنی ئاستی زانستی سەبارەت بە كۆنتڕۆل و كوالیتی ئەنجامی شیكاری نەخۆش، بەستنەوەی نەخۆشخانە و تاقیگە تایبەتەكان بە كۆمپانییای RANDOX ی جیهانی كە 133 وڵات و 45 هەزار تاقیگە پێكەوە كار بەو سیستەمە دەكەن، ستافیك له‌كارمه‌ندانی به‌شی تاقیگه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری ته‌ندروستیی راپه‌ڕین به‌شداری خولێكی دوو رۆژه له‌شاری هه‌ولێر دەکەن.
تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له‌خوله‌كه‌دا باسی باشتر خزمەتكردنی نەخۆش، دۆزینەوەی هەڵە و كەموكوڕی ناو تاقیگەكان، لەگەڵ باسكردن و شیكردنەوەی ئامێرەکانی ناو تاقیگە بە تایبەت (هیماتۆلۆجی، هۆرمۆنی و كیمیا‌و ) لە لایەن مامۆستا و ئەندازیاری تایبەتەوە دەکرێت
bas news-
