سهركردهیهكی پارتی ڕهخنهی توند له ئاڵا تاڵهبانی دهگرێت
سهركردهیهكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕهخنهی توند له ئاڵا تاڵەبانی ئهندامی سڕکراوی سەرکردایەتیی یەکێتی دهگرێت و پهیامێكی ئاڕاسته دهكات و پێی دەڵێ لە دوای جاشایەتی و خۆفرۆشی و کەرکووکفرۆشی، شانازی بە چییەوە دەكهی؟
پێشتر ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا قسەی لەسەر ئەو کارانەی كردبوو كە لە ڕابردوودا ئەنجامی داون و گوتی "شانازی بەو کارانە دەکەم و لێیان پەشیمان نیم“، لەمبارەیەوە عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕاگەیاند: "نازانم جاشایەتی و خۆفرۆشی و خیانەت و کەرکووک فرۆشتن چ شانازییەکی هەیە؟ لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیارکردن و هاندانی حکوومەتی عێراق بۆ بڕینی قوتی خەڵک و سیخوریکردن لەسەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بردنی فایل و نهێنییەكانی ئەم حکوومەتە بۆ دەستی دوژمن، چ شانازییەکی تێدایە؟".
سەرکردەکەی پارتی دەڵێ "ئەو کارانە ئەوپەڕی ڕووقایمییە، ئەوەی شەرمی نەبێ، هەرچی بوێت دەیکات، ئابڕووش كە تکا کۆناکرێتەوە".
ئاڵا تاڵەبانی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا جەخت دەکاتەوە، کە بە پرسی هێرۆ براهیم ئەحمەد و بنەماڵەی تاڵەبانی و بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی خۆی لە لیستی عەرەبیدا کاندید کردووە و بە لیستێکی نیشتمانی وەسفی كردووە.
لەمبارەیەوە عەلی عەونی گوتی: "ڕاست دەکات بە ئاگاداری هێرۆ براهیم و هەموویان خۆی کاندید کردووە، ڕاستیش نییە کە دەڵێن ئاگادار نین، بەبۆچوونی خۆم، هەموویان شەریکن لەو بەڵایەی بەسەر کەرکووکیان هێنا".
bas news-
