پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ گۆڤاری گۆڵان

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ گۆڤاری گۆڵان
گوڵان گۆڤارێكی پێشەنگە لە برەودانی هۆشیاری سیاسی و پاراستنی گیانی برایەتی و پێكەوە ژیان لە كوردستاندا
بە بۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە، بەرێز د.جەعفەر ئمێنكی جیگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبای ئاراستەی سەرنووسەر و ستاڤی گۆڤارەكە كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەرێزان سەرنووسەر و نووسەران و سەرجەم كارمەندانی گۆڤاری گۆڵان

بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤارە بەرێزەكەتان" گۆڤاری گۆڵان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزتان دەكەین و ئۆمێدەوارین هەمیشە لە سەركەوتندابن لە ئەركی گەیاندی پەیامی گەلی كوردستان.
بێگۆمان، گۆڵان گۆڤارێكی پێشەنگە لە برەودانی هۆشیاری سیاسی و رۆشنبیری و پاراستنی گیانی برایەتی و تەبایی و ئاشتی و پێكەوەژیان لەناو كۆمەڵگەی كوردستاندا و خاوەن ئەزموونێكی دەوڵەمەندی كاری ڕۆژنامەگەرییە، هەروەها رۆڵێكی سەرەكی و سەركەوتووشی دەگێڕێت بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلەكەمان، ئەمەش بۆ دلسۆزی سەرنووسەر و ستافی نووسینی ئەم گۆڤارە دەگەرێتەوە.
دووبارە هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.





جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

Top