سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای پیرەمەگرون - سلێمانی هاووڵاتییەك بە ناوی (ه،ع،ر) دانیشتووی ڕانیە - سەركەپكان گیانی لەدەستدا و پێنج سەرنشینیش بریندار بوون".
ئەوەش خراوەتە ڕوو، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شاری سلێمانی كرا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکراشیکردووە، کە لە ئێستادا شۆفێری ئۆتومبێلەكە بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ ڕاگیراوە.
باسنيوز
