بە شیعر وەڵامی یوسف محەمەد دەدرێتەوە

 بە شیعر وەڵامی یوسف محەمەد دەدرێتەوە
دوای لێدوانی دژبەرانەی یوسف محەمەد، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی کوردستان، لەدژی خەڵکی سەربەخۆیی خوازی کوردستان، مامۆستایەک بە شیعر وەڵامی داوەتەوە.

دوای ئەوەی یووسف محەمەد سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمان لەمیانەی پانێڵێکدا باسی دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کرد، کە ڕیفراندۆمیان ئەنجام داوە، و ڕای گەیاندووە کە "دەبێ ڕیفراندۆمچییەکان دادگایی بکرێن" کۆمەڵێک کاردانەوەی جۆراوجۆر بەرانبەر بە بزووتنەوەی گۆڕان و شەخسی خۆی لێ کەوتەوە و مامۆستایەکی ئایینی بەناوی "مەلا ساڵح باتاسی" بە چەند دێڕە شیعرێک وەڵامی یوسف محەمەد دەداتەوە و دەڵێت:"



گەر سەد جاری تر زەمان بێتەوە

کات بۆ دواوە بگەڕێتەوە

جیهان لەم کوردە هەڵگەڕێتەوە

بەبێ دوودڵی لەوەی کە ڕۆیی

بەڵێ و سەد بەڵێ بۆ سەەربەخۆیی

ئەوساکە جوانە گەردن لە پەت بێ

بۆ سەربەخۆیی لاشەت لەت لەت بێ

گەر تۆزێ غیرەت لە دڵدا هەت بێ

بەبێ دوودڵی لەوەی کە ڕۆیی

بەڵێ و سەد بەڵێ بۆ سەەربەخۆیی

مەلا ساڵح باتاسی

2018/4/20



دوای ئەو هەڵوێستەی یوسف محەمەد، کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنەکان و نووسەر و چالاکوانی سیاسی ئەو بۆچوونەیان بە بۆچوونی فەرمی و سیاسەتی گۆڕان وەسف کرد و بەرەنگاری بوونەوە و وەڵامیان دایەوە.







باسنيوز
Top