ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەبارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆ دەبێتەوە
بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 2018/4/21 ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مانگرتنی شارە سنوورییەکان، کۆ ببێتەوە،
ماووەی یەک هەفتەیە حەوت شاری "جوانڕۆ، مەریوان، بانە، سەقز، سەردەشت، پیرانشار و مەهاباد" لە بەرانبەر داخستنی خاڵە سنوورە لاوەکی و کۆڵبەرییەکان لەلایەن ئێرانەوە دەستایان داوەتە مانگرتن و زۆربەی بازار و دووکانەکانیان داخستووە و ئەمەش بووەتە هۆی هاتنە ئارای دۆخێکی نائاسایی و بە هەزاران کۆڵبەر و کاسبکار و دووکانداری بێکار لە سەرشەقاماکان ناڕەزایی دەردەبڕن.
خەڵکی ناڕزای داوای کردنەوەی ڕێڕەوە کۆڵبەرییەکان و زەخت و گوشار لەسەر کاسبکار و کۆڵبەران دەکەن، ڕۆژی پێنجشەممەی پێشوو سەعید جەلیلی نوێنەری خامنەیی لە کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران سەردانی مەریوان و بانەی کرد، بەڵام لەلایەن کسبکارانی رووبەڕووی ڕەنخە کرایەوە و مانگرتنەکەش هەر بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان دامودەزگا حکوومەتییەکانی ئێران لە هەوڵدان کاسبکاران و جەماوەی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات کۆتایی بەو مانگرتنە بهێنن، بەڵام هەر بەردەوامە و دیارە ئەمە بووەتە پرسێکی جیدی بۆ حکوومەتی ئێران، بۆیە ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لەسەری کۆ دەبێتەوە.
باسنيوز
