واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى وه‌رزى دووه‌م دیاری كرا
بارزان عه‌بدولڵا به‌رپرسى به‌شى ئه‌زموونه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران راگه‌یاند ئه‌مساڵ واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی وه‌رزی دووه‌م، هاتووەتە پێشەوە و ئاگاداری گشت قوتابخانه‌كانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م له 28-4-2018 ده‌ستپێده‌كات و له 8-5-2018 كۆتاییان پێدێت.
به‌رپرسى به‌شى ئه‌زموونه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، ته‌نها رۆژى 1-5-2018 پشووى فه‌رمیه، رۆژه‌كانى دیكه له شه‌ممه‌ش تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، ته‌نها رۆژى هه‌ینى نه‌بێت.
bas news-
