كێشه‌ی ده‌نگدانی مه‌سیحییه‌كان چاره كرا
مه‌سیحییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی عێراق پێنج كورسی كۆتایان هه‌یه و حه‌وت لیستی مه‌سیحی له عێراق و هه‌رێمی
كوردستان كێبركێ له‌سه‌ر به ده‌ستهێنانی ئه‌و پێنج كورسییه ده‌كه‌ن كه له‌به‌غدا و مووسڵ و كه‌ركووك و هه‌ولێر و دهۆكه و بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك كورسییه‌كه.
نوێنه‌ری مه‌سیحییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، سرور مه‌تی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هه‌ندێك له‌مه‌سیحییه‌كان ئه‌وانه‌ی زوو بایۆمه‌تریان كردووه كارتی ده‌نگدانیان به وێنه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیش دوای سه‌ری ساڵ بایۆمه‌تریان ئه‌نجامداوه كارته‌كه‌یان دوای هه‌ڵبژاردن ده‌گه‌ڕێته‌وه له1/6، بۆیه ئه‌وانه كێشه‌ی ده‌نگدانیان هه‌بوو، به‌ڵام كۆمسیۆن بڕیاری داوه ئه‌وانه به‌كارتی كۆن ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییان لا بێت و وێنه‌ی له‌سه‌ر بێت، بۆیه ئه‌و كێشه‌یه ئێستا چاره كراوه.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی ئاواره‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سرور مه‌تی گوتی، له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن قسه‌مان كردووه و بڕیاره كۆمسیۆن بنكه‌ی تایبه‌تی ده‌نگدانیان بۆ بكاته‌وه، به‌ڵام پێویسته هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بۆ پارێزگای خۆی ده‌نگبدات، چونكه ئاواره‌ی ئه‌نبار و تكریت و مووسڵ له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه
kdp-
