نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى: زۆرێك له وێستگه‌كان به‌نزینى نۆرماڵیان به محه‌سه‌ن فرۆشتووه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، تێدا ئەوە خراوەتەڕوو: "له‌درێژه‌ى كاره‌كانى هۆبه‌ى كوالێتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان، لیژنه‌ى پشكنینى سووته‌مه‌نى سه‌ردانى پشده‌ر، ڕانیه، حاجى ئاوا و چوارقوڕنه‌یان كردووه و پشكنینیان بۆ 23 وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى ئه‌نجام داوه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه: "زۆرێك له وێستگه‌كان هه‌مان به‌نزینى نۆرماڵیان به‌نرخى محه‌سه‌ن فرۆشتووه، بۆیه ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه".
له‌لایه‌كیتره‌وه به‌پێى نووسراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گومركى باشماخ كه به ژماره 1/1/19823 له 18/4/2018 ده‌رچووه، بڕیار دراوه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بارى 23 ته‌نكه‌ر سووته‌مه‌نى بۆ ئێران له‌به‌رئه‌وه‌ى شیاو نین.
باسنيوز
