ناوچە شوێنەوارییەکانی سنووری دوکان زۆربەیان زیانیان بەرکەوتووە

ناوچە شوێنەوارییەکانی سنووری دوکان زۆربەیان زیانیان بەرکەوتووە
ژمارەیەکی زۆر لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سنووری شارۆچکەی دوکان ڕوو لە خراپبوون و لەناوچوونن و بەرپرسێکی سنوورەکەش دەڵێت تائێستا سنوورەکە بنکەیەکی شوێنەواری لێ نییە.

ئامانج لەتیف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، ڕايگەیاند: ِ“سنووری شارۆچکەی دوکان ناوچەیەکی زۆری شوێنەواری تێدایە کە دەتواندرێت لە گەشەکردنی کەرتی گەشتوگوزاری سنوورەکە پشتی پێ ببەسترێت، بەڵام بەداخەوە تائێستا وەک پێویست نەتوانداوە ئەو ئامانجە بهێتە دی“.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان، ئەوەشی خستە روو، کە زۆرجار ویستویانە ناوچەیەکی شێنەوار نۆژەن بکەنەوە، بەڵام لایەنی شوێنەوار ڕەزامەند نەبوون ئەوە لە کاتێکدا کە سنوورەکە هیچ بنکەیەکی شوێنەواری لێ نییە، بۆیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.










باسنيوز
Top