دوكان.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

دوكان.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى دوكان، مینێك به‌ كه‌سێكدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.



حه‌یده‌ر بێسه‌رى،به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دوكان ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گوندى جوبڵاخی سنووری شارۆچكه‌ی دوكان هاووڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 76 ساڵ به‌ناوى (م،ح) مینێكی پێدا ته‌قییه‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا".



گوتیشى: "دواى ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمى كه‌سه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".



ئاشكراشى كرد كه‌ به‌ پێى لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و مینه‌ به‌هۆى بارانى ئه‌م دواییه‌ له‌ شاخى (گونده‌) هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
bas news-
Top