مزووری: له مووسڵ هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی ده‌ده‌ن
پارتی دیموكراتی كوردستان به لیستی 184 و له ژێر دروشمی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كوردستان به‌شداریی له بانگه‌شی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و له پارێزگای مووسڵیش 62 كاندیدیان هه‌یه و هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ كوتله‌ی ته‌یار ئه‌حرار شه‌به‌كیش هه‌یه، كه ئه‌وانیش كاندیدیان بۆ كۆتای شه‌به‌ك هه‌یه."
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له مووسڵ، شێخ محیه‌دین مزووری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه له سنووری پارێزگای مووسڵ كاندیدانی خۆمان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پێنج میحوه‌ر دابه‌ش كردووه، كه یه‌كێك له میحوه‌ره‌كان خۆم سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌م، كه ئاواره‌كانی دهۆك و زاخۆ و فه‌یدیه و وانكێ و تلكێف و به‌نداوی مووسڵ و ناوشاری مووسڵ له‌خۆی ده‌گرێت، بۆیه بانگه‌شه به‌رده‌وامە، به‌ڵام له ناو مووسڵ حه‌شدی شه‌عبی ڕێگری له كادیرانی ئێمه دەکات و ئه‌مڕۆ و دوێنێش ڕێگرییان لێ كردبووین كه بچین سه‌ردانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین و له ده‌شتی نه‌ینه‌وا لیوای 30ی حه‌نین قه‌دۆ ئه‌وانیش ده‌ستیان كردووه به دڕاندن و لێكردنه‌وه‌ی وێنه و پۆسته‌ری كاندیدی كۆتای شه‌به‌ك له ته‌یاری ئه‌حرار شه‌به‌ك كه هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام ڕێگری له ئێمه ده‌كه‌ن."
شێخ محیه‌دین مزووری گوتیشی: "هه‌موو پێكهاته‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بی سوننه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ن و زۆر له شیعه تووڕه‌ن، چونکە له شه‌ڕی داعشدا ته‌نیا پارتی به هایانه‌وه چووه و ده‌رگای هه‌رێمی كوردستانیان بۆ كردوونه‌ته‌وه، بۆیه پارتی سه‌رباری ئه‌و ڕێگرییانه‌ی لێی ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكی زۆر باشی هه‌یه."
مزووری ڕوونیشی كرده‌وه: "ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا شه‌ش كورسی و كۆتای شه‌به‌كمان به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مجاره‌ش به پێی پێشبینیی ئێمه شه‌ش كورسی و كۆتای شه‌به‌ك به‌ده‌ست دێنین، چونكه خه‌ڵك زۆر به‌په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن."
kdp _
