سەردانی چین و توێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

 	 سەردانی چین و توێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە
سەردانی چین و توێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە. ئەمڕۆ شاندی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانییەوە تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.

ئەمساڵ بە هەزاران كەس لە هەموو چین و توێژەكانی هەرێمی کوردستان و خەڵكی پارچەكانی دیكەی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی و پارتی نوێ كردەوە.

خەڵكێكی زۆریش لە مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلوول و قوتابیان و خەڵكی ئاسایی سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانییەوە تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران لە بارزان دانا و سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە و بەڵێنیان دا لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بن و بۆ كوردستانێكی بەهێز و یەكگرتوو ڕۆژی 12ی 5 دەنگ بە پارتی و كاندیدەكانی بدەن".

kdp _
Top