له هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی رۆژی له‌دایكبوونی شاژنی به‌ریتانیا كردووه كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیاوه له هه‌ولێری پایته‌خت ڕێكخراوه.
bas news-
