کەلار.. لەکاتی گۆڕینی تایەدا بارهەڵگرێک بەسەر کەسێکدا کەوت و گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 18\4\2018، لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بەسەر دوکاندارێکدا بەناوی (ئەحمد عەلی محەمەد) لەدایکبووی ۱۹٨٥ کەوت.
پۆلیسی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بە گوتەی شایەت حاڵەکان، ئەو هاووڵاتییە، دانیشتووی گەڕەکی بنگردی شاری کەلارە و لەکاتێکدا ویستوویەتی تایەی ئۆتۆمبێلەکە بگۆڕێت، ئۆتۆمبێلەکە بەسەریدا کەوتووە لەئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
bas news-
