قوتابیانی چەند کۆلێژێک سکاڵا لە دژی یانەی کۆلێژەکانیان تۆمار دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 18\4\2018، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە، کە دوێنێ سێشەممە، لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ، بە سەرپەرشتی (نەبەز عەبدولحەمید) قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لێژنە پشکنین، بەدواداچوون بۆ هەشت چێشتخانە، خواردنگە، کافتیریا و مارکێتێک ئەنجام درا“.
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لەو راگەیەندراوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بەدواداچوونە، لە کۆلێژەکانی خوێندن بووە، لەسەر سکاڵای قوتابیان.
جەختی لەوەش کراوەتەوە، کە ئەو شوێنانەی پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستیی ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی نەبوون، کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.
باسنيوز
