مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەممەد بەگی جوانڕۆ دەكات

 مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەممەد بەگی جوانڕۆ دەكات
خانەوادەی بەڕێزی محەممەد بەگی جوانڕۆ..

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامان تاھیر بەگ، كوڕی گەورەی محەممەد بەگ (وەكیلی جوانڕۆ) و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولمان پێ گەییشت.

لەم بۆنە خەمناكەدا خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزمان و ئاشنایانتان دەكەین.

هیوادارین خوای گەورە، كۆچكردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و دڵنەواییش بە هەموولایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون


مەكتەبی سەرۆك









باسنيوز
Top