زانكۆی سهڵاحهدین: سبەی دەوام لە سەرجەم کولێژەکان ئارەزوومەندانە دەبێت
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند، سبەی دەوامی سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئارەزوومەندانە دەبێ بۆ ئەوەش دەسەڵاتی تەواومان داوەتە ڕاگرەکان.
د. ئەحمەد دزەیی، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕاگەیاند: "سبەی چوارشەممە (18-4-2018) دەوام لە کولێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین ئارەزوومەندانە دەبێت، بۆ ئەوەش هەموو ڕاگرەکانم ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانەی پێویستیان بەوەیە دەوام بکەن و تاقیکردنەوەیان هەیە، با دەوامی خۆیان بکەن، ئەوەشی پێویستی نییە با دەوام نەکات بە کەیفی خۆیان".
ڕوونیشیکردەوە، کە وهكو زانكۆی سهڵاحهدین کێشەی داومکردنیان نییە، ئەو بڕیارهی كه دراوه زیاتر تایبهتمهنده به زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئهمڕۆ سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، "بە بۆنەی جەژنی چارشەمبا سۆر، سبەی چوارشەممە 2018/4/18 لە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە".
ئەوەشی ڕوونکردهوه كه پشووەکە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن.
bas news-
