سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی چارشه‌مما سۆر سه‌ری ساڵی ئایینی ئێزدی سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.



په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی وێنه‌یه‌كی نێدراوه‌ و له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌"هیوادارم جەژنی ئەمساڵی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لاپەڕەیەكی تازە بێت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشییەك و كۆتاییهاتنی ئێش و ئازارەكانیان و بتوانن لە سایەی سەقامگیری و برایەتیدا جەژن و بۆنە ئایینییەكانیان بگێڕن".



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:-



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینیی ئێزیدی چارشەمما سۆر گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. هیوادارم جەژنی ئەمساڵی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان لاپەڕەیەكی تازە بێت بۆ تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشییەك و كۆتاییهاتنی ئێش و ئازارەكانیان و بتوانن لە سایەی سەقامگیری و برایەتیدا جەژن و بۆنە ئایینییەكانیان بگێڕن.

جەژنی چارشەمما سۆر لە هەموو خوشك و برایانی ئێزیدیمان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی.

مسعود بارزانی
bas news-
Top