وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژی چوارشەممە روونکردنەوە دەدەن
هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیێنێت، زانکۆکان سەر پشککراون لەوەی دەوام دەکەن یاخود نا، چونکە ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان هەیە.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان راگەیاند "زانکۆکان سەر پشککراون لەوەی دەوام دەکەن یاخود نا، چونکە ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان هەیە و بەپێی ئەو ساڵنامەیە دەوامی خۆیان دەکەن".
هاوکات لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی سێشەممە 17-4-2018، بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت "لە سنووری هەولێر و دهۆک، تەنها رۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە، بەڵام لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی دواکەوتنی خوێندن بە هیچ جۆرێک پشوو نابێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 17-4-2018، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چوارشەممە سوور رۆژێکی پشوو راگەیاند و گوتی " رۆژی چوار شەممە 18-4-2018 لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، جگە لە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر داوای خۆیان و بەهۆی دواكەوتنی پرۆسەی خوێندن".
rudaw -
