تائێستا سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامى یاداشتێکی فراكسیۆنى پارتى نه‌داوه‌ته‌وه
نازم هه‌ركى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رایگه‌یاند: ”ئێمه وه‌كو فراكسیۆنى پارتى، یاداشتێكمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایی په‌رله‌مانى كوردستان سەبارەت بە پڕۆژه‌یاسای چاكسازى خانه‌نشین، ده‌رماڵه و مووچه پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه“.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە لایه‌نه‌كانى دیكه. تاكو ئێستا هه‌ڵوێستێكى روونیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نییه و نایانه‌وێت ئه‌م پڕۆژەیاسایه ده‌رباز بێت، گوتیشی: ”ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنى پارتى سوورین له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێش هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق“.
ئاشکراشی کرد، کە لە ئەگەرى وهڵامنهدانهوەیان، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان پپێشێلى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كردووه، چونكه یاداشته‌كه به واژۆی یاسایی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پەرلەمان كراوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ دوایین كات بوو، له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان تا وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌سه‌ر دیاریكردنی كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، به‌ڵام تاكو ئێستا په‌رله‌مانتاران له‌و دانیشتنه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
