گەرمیان.. جەخت لەسەر بانگەشەیەکی بێ توندوتیژی کرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 17\4\2018، قایمقامیەتی کەلار، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د، قایمقامی کەلار، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواى لێ‌كردن له پێناو پاراستنى ئه‌منیه‌تى شارى كه‌لار و له‌به‌رچاوگرتنى ره‌وشى ژیان و گوزەرانى هاووڵاتییان بانگه‌شه‌یه‌كى دوور له توندوتیژى و كێشه‌و گرفت ئه‌نجام بده‌ن، به جۆرێك نموونه‌یه‌كى جوان پێشكه‌ش بكه‌ن كه جێگاى خۆشحاڵى هه‌موولایه‌ك بێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەدا، قایمقامی کەلار، داواشى لێكردوون، کە پابه‌ندبن به بڕیار و رێنماییه‌كانیان كه له ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منى و ئیدارییه‌كانى ناوچه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان له گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان پێشنیاركراون و خراونه‌ته‌روو.
ئەوەش روون کراوەتەوە، لاى خۆیانه‌وه نوێنه‌رى لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له بانگه‌شه‌یه‌كى ته‌ندروست و دوور له ژاوه‌ژاو بێزاركردنى یه‌كتر و هاووڵاتییان كردووه و هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى خۆیانیش بۆ بڕیاره‌كانى كۆمسیۆن و رێنمایى و بڕیاره‌كانى لایه‌نى ئیدارى سنووره‌كه‌ش ده‌ربڕى.
باسنيوز
