سۆران.. مزگه‌وته‌كان بۆ به‌كارهێنانى پرۆپاگەندهى هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه كران
به‌پێى نوسراوێكى بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران، کە واژۆی وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆرانی لەسەرە و ئاراسته‌ى هه‌رچوار قائیمقامیهتییهكانى سۆران، چۆمان، مێرگه‌سۆر و رواندز، كراوه ، تێدا هاتووە: “بهنووسراوێكى فه‌رمى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى سنووره‌كه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مزگه‌وته‌كان بهكارنههێندرێن، بۆ پروپاگەندهى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، چونكه جگه‌له‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینییه، له هه‌مانكاتیشدا زیان به پیرۆزى مزگه‌وته‌كان ده‌گەیەنێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌كارهێنانى مزگه‌وت بۆ پروپاگەندهى هه‌ڵبژاردن یاساغ كردووه، بۆیه هاوكاریتان له‌وبارەیه‌وه ده‌بێته مایه‌ى جێبه‌جێكردنى رێنمایى راسپارده‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و به‌رز راگرتنى پیرۆزى مزگه‌وت.
باس‌نیوز
