بڕیار لەبارەی مووچەی یەکەی پاسەوانی دەدرێت
بەپێی زانیارییەکان، پێش ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەست پێ بکات، هەردوو وەزارەتی دارایی و ناوخۆ لەبارەی لیستی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی کۆدەبنەوە و دواتر دەچنە نێو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، چاوەڕێ دەکرێ ئەمڕۆ چارەنووسی پاشەکەوتی مووچەی یەکەی پاسەوانی یەکلا بکرێتەوە.
لەمبارەیەوە ئاواز حەمیدەفەندی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە (کوردستان ٢٤)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە لە پەرلەمان، چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین و دواتر لە لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان، لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ کۆدەبینەوە“.
باسنیوز
