مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژێكی هه‌ولێر گوڵ به‌سه‌ر نه‌خۆشان دابەش دەکەن
نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندی، سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كه، له‌مباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: "له‌ڕۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی قوتابیانی كۆلێژه‌كه‌مان، بڕێكی زۆر گوڵمان كۆكرده‌وه‌و ئه‌مڕۆ لهچالاكییهكدا ئه‌و گوڵانهمان پێشكه‌ش به‌ستاف و نه‌خۆشه‌كانی سه‌نته‌ری دڵی شاری هه‌ولێر كرد".
سه‌رپه‌رشتیاری چالاكییه‌كه، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه گوڵه‌كانمان پێشكه‌شكردن، نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بوو، ئێمه‌ش ئامانجمان ئه‌وه‌بوو، كه به‌م چالاكییه خزمه‌تێكیان بكه‌ین و هه‌ر نه‌بێ بتوانین هیوایان پێبده‌ینه‌وه.
ئاشکراشی کرد، کە ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژهكەیان، به‌پێویست ده‌زانن و پێویستیشه هاوشیوه‌ی چالاكییه زانستییه‌كان گرنگیش به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییه مرۆڤیانه بدرێت.
bas news-
