ئەمڕۆ حكوومەتی بەغدا 13 كەسی لەسێدارە دا

ئەمڕۆ حكوومەتی بەغدا 13 كەسی لەسێدارە دا
ئەمڕۆ دووشەممە حكوومەتی بەغدا لەسێدارەدانی 13 كەسی راگەیاند، كە 11یان بە تاوانی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.


وەزارەتی دادی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەر 13 كەسدا جێبەجێكردووە، 11 كەسیان بە تاوانی تیرۆر بووە.


ئاماژەی داوە لەنێو لەسێدارەدراواندا تاوانبار هەن كە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان داناوەتەوە، هەیانە هێرشی كردووەتە سەر هێزە ئەمنیەكان و هەیانە خەڵكیان رفاندووە.


وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە رێوشوێنە یاساییەكانی سزایەكانیان تەواو كردووە، ئینجا سزاكانیان جێبەجێ كردووە، بەڵام ئاماژەی بەوە نەداوە دوو كەسەكەی تر كە تیرۆریست نەبوون، تاوانەكانیان چی بووە.
bas news-
Top