كه‌ركووك.. ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵى ئه‌ندازیارێكى كورد
، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/ 4/ 2018 له كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵى ئه‌ندازیارێكى كورد و دواى به‌ستنه‌وه‌ى خۆى و خێزانه‌كه‌ى، زێڕ و پاره و مۆبایله‌كانیان دزی و هه‌ڵاتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی ڕزگاری شارى كه‌ركووك هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵى ئه‌ندازیارێكى كورد به‌ناوى (ش. م)".
به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ندازیاره‌كه و خێزانه‌كه‌ى ده‌به‌ستنه‌وه، هه‌موو زێڕ و پاره‌كانیان ده‌دزن و هه‌ڵدێن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه چه‌كداره‌كان، جلی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تى كاره‌بایان له‌به‌ردا بووه، هه‌روه‌ها گوتیشی: "جگه له زێڕ و پاره، مۆبایل و هه‌رچی شتێكى گرانبه‌هایان ده‌ستكه‌وتبێ بردوویانه".
له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه، ڕۆژانه چه‌ندین تاوانى جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر دانیشتووانى كوردی شارى كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێن و میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبى و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان تواناى كۆنترۆڵكردنى شاره‌كه‌ى نییه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
bas news-
