وه‌زاره‌تى دارایی 12 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى پۆلیسی پاسه‌وانى زیاد ده‌كات
عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ی دارایی، كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانى كوردستان، رایگه‌یاند: ”پێویسته پۆلیسی پاسه‌وانى هاوشێوه‌ی پۆلیسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت“.
سه‌رۆكى لیژنه‌ی دارایی، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕی 12 ملیار دینارى بۆ مووچه‌كه‌یان زیاد كردووه و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگه، به‌ڵام پێویسته ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، بڕیاره رۆژى 17ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر مووچه‌ى یه‌كه‌ى پۆلیسی پاسه‌وانى به‌ڕێوه بچێت.
باس‌نیوز
