مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دوا دەکەوێت
ئەمڕۆ دووشەممە 16\4\2018، لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له شاره‌كانی سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، ڕانیه و ده‌ربه‌ندیخان، ده‌كاتەوە، کە به‌هۆی گۆڕانكاریی له مووچه‌كانیان ڕۆژی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌وێته یه‌كشه‌ممه، 22\4\2018“.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئەوەشی روون کردووەتەوە: ”داوایان لێ ده‌كه‌ین سبه‌ی سێشه‌ممه ئازار نهكێشنو سه‌ردانی بانكه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی مووچه‌یان (90,000) دینار بوو زیاد ده‌بێت بۆ (120,000) دینار، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش پێویستی به كاته‌و ناتوانرێت لیستی مووچه‌كانیان بۆ سبه‌ی ئاماده بكرێت“.
باسنيوز
