گه‌رمیان.. تاونبار تەقینەوەکەی خانەقین سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
نه‌قیب عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: ”پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد و ته‌واو له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 28/4/2014 له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی (ی.ن.ك)ی خانه‌قین، توانرا تاوانبارێك به‌ناوی (مەحموود كەریم ئیبراهیم) له دایك بووی(1982)و به ڕه‌گه‌ز كورد و دانیشتووی شارۆچكه‌ی خانه‌قین، له به‌رواری 21/5/2014 ده‌ستگیر بكرێت و پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی خرایه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباری به تاوانه‌كه‌یدا“.
بەرپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی گه‌رمیان، ئەوەشی خستە روو، کە سه‌ره‌نجام دوێنی یەکشەممە 15/4/2018 له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك - گه‌رمیانەوە، به پێی ماده‌ی (2)ی تیرۆر بڕیاری له سێداره‌دان بۆ تاوانباری ناوبراو ده‌ركرا و دواتر ڕه‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی گه‌ورانی سلێمانی كرا.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش تاوانباری ناوبراو پێشتر له سه‌ر كێشه‌یه‌كی دیكه سزای هه‌تا هه‌تایی دراوه.
له‌سه‌رو به‌ندی بانگه‌ش هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عێراقی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه و له‌به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌كێتی 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 50 كه‌سیش برینداربوون.
باس‌نیوز
