ئه‌وقافى سۆران: هیوادارین دروشمه ئایینییه‌كان بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار نه‌هێندرێن
وه‌یسى سه‌عید وه‌یسى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران، راى گه‌یاند: ”له‌ئێستا ده‌ستكراوه به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه ئه‌مه‌ش مافی ئاسایی هه‌ر لیست و كاندیدێكه بانگه‌شه بكات، بۆ مه‌به‌ستی راكێشانی هه‌ستی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، واته به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه له‌م قۆناغه‌دا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ خه‌لكی كوردستان گرنگ و چاره‌نووسسازه".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و خیانه‌ته مێژوویه‌كه‌ی 16ى ئۆكتۆبه‌ر، كه پێویسته هه‌مووان به هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی یه‌وه، كار بكه‌ین له پێناو كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر بۆ كوردستان، كه به‌هۆیه‌وه كورد ده‌توانێت سه‌نگ و پێگه‌ی خۆى به‌ده‌ربخات له عێراقدا به‌هێزبین.
ئاشکراشی کرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گرنگه هه‌موو لایه‌ن، كیان و كاندیدێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، به‌هیچ جۆرێك دروشم و پۆسته‌ره ئایینیه‌كان نه‌قۆزنه‌وه بۆ پروپاگه‌نده‌و رێكلامى هه‌ڵبژاردن، كه زۆرجار له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه به‌كارهاتوون، گوتیشی: ”ئه‌مه‌شیان به‌هیچ جۆرێك مایه‌ی رێگاپێدان نییه، چونكه ئایینی ئیسلام گشتگیره‌و هى هه‌موو موسڵمانانه به‌بێ جیاوازی ئایدۆلۆژیایی سیاسی“.
باس‌نیوز
