شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە شرناخ دەستی پێ کرد

 شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا لە شرناخ دەستی پێ کرد
شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا لە شاری شرناخ لە باکووری کوردستان دەستی پێ کرد و ژمارەیەک کوژراو هەن.



شەڕەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 16/4/2018 بە هێرشی پەکەکە بە ”چەکی قورس“ بۆ سەر سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە نزیک شرناخ، دەستی پێ کردووە.



بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، سوپای تورکیا دوو بنکەی سەربازی لەسەر گردەکانی ئەڵمەڵێ و کویو لە ناوچەی بەستە لە شرناخ دامەزراندووە و گەریلاکانی پەکەکەش بە ”چەکی قورس“ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکە سەربازییانە.



بەهۆی هێرشەکە، هەروەک میدیا تورکییەکان باسی دەکەن، سێ سەربازی تورکیا کوژراون و سەربازێکی دیکەش بریندار بووە.



دوای هێرشەکەی پەکەکە، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەناوچەکەدا کرد.





باسنیوز
Top